ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئاداری 2026، مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دواییی ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتى یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، ڕای گەیاند کە بە دڵتەنگی و خەمگینییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی ئەو سەرکردەیەیان بیستووە.
مەزلووم عەبدی لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە "باڤێ وەڵات (باوکی وەڵات)، باوکی شەهیدێک، دۆستێکی نزیک، پێشەنگێکی گەورە، سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزێکی کوردی هێژا بوو." هاوکات دووپاتی کردەوە کە ناوبراو لە 40 ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گەورەی لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا گێڕاوە و چەندان جاریش لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گیراوە و دوور خراوەتەوە.
فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش داوە کە ساڵح موسلیم لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕۆڵێکی پێشەنگی گێڕا، و بەڵێنی دا کە بەردەوام دەبن لەسەر ڕێبازی ئەو "شەهیدەی دۆزی گەلی کورد" تا هیوەکانی دەهێننە دی.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەزلووم عەبدی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، پەیەدە و تەواوی گەلی کورد کرد.