ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، دوای هێرشكردنە
سەر دوو كەشتییە نەوتییەكەی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە كەنداو هێرش كراوەتە سەر
چوار كەشتی تر.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی
كردەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەكانی ئاسایشی دەریا و بەڕێوەبردنی مەترسییەكان،
چوار كەشتی گەرووی هورمز هێرشیان كراوەتە سەر لەوانەیە ئێران بەلەمی پڕتەقینەوەی بۆ
هێرشكردن بەكار هێنا بێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆیتەرز لە ماوەی هەڵگیرسانی
شەڕدا تا ئێستە بەلایەنی كەمەوە هێرش كراوەتە سەر 16 كەشتی.
شەوی رابردوو فەرحان فەرتووسی بەڕێوەبەری كۆمپانیای
بەندەرەكانی عێراق بە رۆیتەرزی راگەیاند، دوو كەشتی بیانی كە نەوتی عێراقیان هەڵگرتبوو،
لە ئاوی عێراق لە كەنداو هێرشیان كراوەتە سەر و گڕیان گرت.