گوتەبێژی محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، دەبێت لە هێرشەكان كە دەكرێنە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی جیاكاریی بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار، سەباح نوعمان گوتەبێژی
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە راگەیەنراوێكدا باسی ئەو هێرشانە دەكات كە دەكرێنە سەر پێگەی حەشدی شەعبی و دووپاتی دەكاتەوە دەبێت جیاكاریی بكرێت".
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، "ئەم دوژمنكارییە بەرنامەدار و دووبارەیە، دەكرێتەسەر پێگە و بارەگاكان بێ ئەوەی جیاكاریی بكرێت، ئەمە تەنیا پێشێلكاریی نییە، بەڵكو هەوڵێكی بێئومێدانەیە بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان".
لە بەشێكی تردا باس لەوە دەكرێت چەند پێكهاتەیەكی حەشدی شەعبی كراونەتە ئامانج كە لە ئەركی فەرمیدا بوون.
مەبەستی ئەو راگەیەنراوەی سوودانی ئەوەیە جیاكاریی لە نێوان حەشدی شەعبی و میلیشیاكانی تر بكرێت كە خۆیان بە "هاوئاهەنگی مقاوەمەی عێراق" دەناسێنن، ئەوانیش پێكهاتوون لە كەتائیبی حزبوڵا، سەید شوهەدا، كەتائیب ئیمام عەلی، بزووتنەوەی نوجەبا كە ئەوانیش لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدان.