ئەفیخای ئەدرعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، سوپای ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر وێستگەی ئەتۆمی تاڵقان كە بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆم بەكار دەهێنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار،
ئەفیخای ئەدرعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای دەكات، هێرش كراوەتە سەر پێگەیەكی ئەتۆمی ئێران كە بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆم بەكار دەهێنرێت.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێ، "لە چوارچێوەی ئەو زەبرانەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجام دراون، هێزی ئاسمانی هێرشی كردووەتە سەر پێگەیەكی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران، ئەویش پێگەی تاڵقانە كە بۆ پەرەپێدانی چەكی ئەتۆم بەكار دەهێنرێت.
لە 28ی مانگی رابردووەوە شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكا لەگەڵ ئێران هەڵگیرساوە، بەردەوام هێرش دەكرێتە سەر پێگە گرنگەكانی ئێران و ژێرخانەكەی.