دەستەی سەرۆكایەتیی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "لە ماوەی شەڕدا 32 جار هێرش كراوەتە سەر بارەگاكانمان، لە حەوت شار بۆردمان كراوین".
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار دەستەی سەرۆكایەتیی حەشدی شەعبی لە
راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "لە سەرەتای ئەم مانگەوە 32 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر بارەگاكانمان".
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكە دەستەی سەرۆكایەتیی حەشدی شەعبی باس لەوە دەكات، بارەگاكانیان لە حەوت شاری عێراق هێرشیان كراوەتە سەر ئەوانیش بریتین لە: مووسڵ، كەركووك، ئەنبار، نەینەوا، تكریت، واست و بابل.
لەبارەى كوژراو و بریندارەكان، حەشدی شەعبی باس لەوە دەكات 27 كوژرا و 50 چەكداریان بریندارن، بەڵام ئەو زانیارییە جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوانەی لە میدیاكان بڵاو دەكرێنەوە.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاشكرای كردووە، لە هێرشی شەوی رابردوو كە كراوەتە سەر پێگەی میلیشیایەكی عێراقی لە قائیمی سەر سنووری سووریا، 250 كەس كراونەتە ئامانج و 99 كەسیان كوژراون و زیاتر لە 100 كەس بریندار و ئەوانی تریش بێسەروشوێنن.