دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، شارەزایانی ئابووری پێیان وایە نەوت ئەنجامی ئەم شەڕە یەكلا دەكاتەوە، ئەو لایەنەی شەڕی گەرووی هورمز بباتەوە، شەڕەكەی بردووەتەوە، بۆیە ئێران لە رێگەی پەكخستنی هاتوچۆی نەوت گوشار لە ئەمەریكا و ئەوروپا و بازاڕی نەوت دەكات.
غازی لامی توێژەری سیاسی پێی وایە ئێران زیرەكانە یاری بە كارتی نەوت دەكات، داخستنی گەرووی هورمز گوشاری ناوخۆیی دەخاتە سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بۆیە شەڕەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران رەهەندێكی ئابووری وەرگرتووە، تاران زیرەكانە ئەو كارتە لە دژی نەیارەكانی و گوشارخستنەسەربان بەكار دێنێت.
زیاتر گوتی، لە سەرەتای شەڕكەوە ئەمەریكا و ئیسرائیل ویستیان رۆڵی نەوت لە شەڕەكە كەم بكەنەوە، بەڵام ئێران زیرەكانە شەڕەكەی هێنایەوە ناو هاتوچۆی نەوت و غاز، كە دنیا و ئەمەریكا و ئیسرائیل پشتی پێ دەبەستن، ئێران بەشێك لە دامەزراوە نەوتی و غازییەكانی وڵاتانی ناوچەكەی كردە ئامانج و كۆنڕۆلی گەرووی هورمزی كرد و دایخست، بەوەش هاتوچۆی نەوت و غازی لە ناوچەكە پەك خست، لەوانە بۆ ئەمەریكا، كە وا دەكات نرخی سووتەمەنی لەو وڵاتە و لەو ئەوروپا و ناڕەزیاەتی ناوخۆیی بەرز ببێتەوە.