ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی سەر سەربازكەی سەقر ئاشكرا بوو

:: PM:08:06:12/03/2026 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم دووجار هێرش كرایە سەر سەربازگەی سەقر لە باشووری بەغدا، بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی لە هێرشەكان كارمەندێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و سێ تریش بریندار بوونە، ئەو سەربازگەی پۆلیسی فیدراڵی و چەند بارەگەیەكی حەشدی شەعبی تیادا جێگیرە، ئەمڕۆ بە چەند مووشەكێكی فڕۆكە كرایە ئامانج. 

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەركۆنەی كرنەئامانجی دەروازەی سنووری قائیمی عێراقی كرد، كە دوێنێ بە فڕۆكە لە لایەن ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆردمان كرا و ژمارەیەك كارمەندی تەناهی بوونە قوربانی.

 ئەمڕۆ پێنجشەم دەوروبەری سەربازگەی سەقر لە باشووری بەغدا هێرشی كراوەتە سەر و بۆردمان كراوە، بەڵام تا ئێستە دیار نییە زیانەكان چین، سەربازگەكە هێزی هاوبەشی عێراقی لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی لەخۆ گرتووە و ئەوە دووەم هێرشە دەكرێتە سەر سەربازگەكە لە ماوەی ئەمڕۆدا. 

هەر ئەمڕۆ دەستەی حەشدی شەعبی رای گەیاند كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە 32 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر بارەگەكانیان، كە لە حەوت شاری عێراق هێرش كراوەتە سەر بارەگەی لیواكانیان لە كەركووك و ئەنبار و نەینەوا و تكریت و واست و بابل و سەڵاحەدین.

لەبارەی كوژراو و بریندارەكان، بەیاننامەكەی دەستەی حەشدی شەعبی باس لەوە دەكات كە 27 كوژرا و 50 برینداریان هەیە، بەڵام ئەو زانیارییانە جیاوازن لەگەڵ ئەوانەی لە میدیاكان بڵاو دەكرێنەوە كە باسی كوژراوی زیاتر دەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل