ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا واژۆى لەسەر بڕیارێك كرد كە كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لە سوودان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە، ئیخوانی سوودان بەوە تۆمەتبارە لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەشدارە و هەروەها پێوەندییەكی بەهێزی بە ئێرانەوە هەیە.
ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار، ماركۆ رۆبیۆ واژۆى لەسەر بڕیارێك كرد كە كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لە سوودان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
ئەو بڕیارە لە 16ی ئەم مانگە جێبەجێ دەكرێت و كۆمەڵێك رێكخراوی تریش دەگرێتەوە كە لە سوودان سەربە ئیخوانن و لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بەشدارن. پێشتریش لە چەندان وڵات ئیخوان موسلمین خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.
كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین رێكخراوێكی ئیسلامی توندڕەوە و لە میسر دامەزراوە و دواتر لقی لە هەموو دنیا دامەزراندووە و بە سەرچاوەی یەكەمی دەركەوتنی ئیسلامی سیاسی دادەنرێت.