ترەمپ: لەوانەیە پوتین كەمێك هاوكاری ئێران بكات

:: PM:08:13:13/03/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی گوتی، "لەوانەیە پوتین كەمێك هاوكاری ئێران بكات" ترەمپ باسی لەوەیش كرد هەرگیز خەیاڵی ئەوەیان نەكردووە بەمشێوەیە لە شەڕی دژ بە ئێران بە خێرایی سەربكەون.

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار، دۆناڵد ترەمپ دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی پەخش كرا، لە دیمانەكەدا باس لە ئەگەری هاوكاریكردنی رووسیا بۆ ئێران دەكات و دەڵێ‌، "لەوانەیە پوتین كەمێك هاوكاری ئێران بكات، من پێموایە وا بێت، ئەویش پێیوایە ئێمە هاوكاری ئۆكراینا دەكەین".

سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە ئەنجامی شەڕی ئێرانیش گوتی، "هەرگیز خەیاڵمان نەدەكرد وەها بە خێرایی پێش بكەوین". 
دۆناڵد ترەمپ پێشبینی كرد رژێمی ئێران بڕووخێت، بەڵام گوتیشی، "لەوانەیە ئەمە دەستبەجێ روونەدات".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل