ئەمەریكا: 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كەسەی زانیارییمان لەسەر شوێن موجتەبا پێ بدات

:: PM:08:34:13/03/2026 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە فەرمی رای گەیاند، 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت بە هەر كەسێك دەدات كە شوێنی موجتەبا خامنەیی رابەری نوێی ئێران بە ئەمەریكا بدات. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار رای گەیاند، بڕی 10 ملیۆن دۆلار بە هەر كەسێك دەدات كە شوێنی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرا بكات و زانیاری بە ئەمەریكا بدات.
 
پێدانی پاداشتەكە لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاداشت لە پێناو دادپەروەری دێت Rewards for Justice كە بە كورتكراوەی "RFJ" دەناسرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردووەتەوە، هەمان بڕە پارە پاداشتە بۆ ئەوەی شوێنی 9 بەرپرسی تری ئێران ئاشكرا بكات كە ئەوانیش بریتین لە: 

عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی
ئەسكەندەر موئمینی وەزیری ناوخۆی ئێران
 ئیسماعیل خەتیب وەزیری هەواڵگری 
عەلی ئەسغەر حیجازی جێگری سوپاسالار.
یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژكاری سەربازی رابەری باڵا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا چوار كەسی تری دەستنیشان كردووە بەڵام تەنیا پۆستەكانی نووسیوە:
سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری
راوێژكاری رابەری باڵا
فەرماندەی سوپای پاسداران
سەرۆكی نووسینگەی سەربازی

بەگوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، سوپای پاسداران بەوە تۆمەتبارە لە سەرانسەری دنیا تیرۆر دەكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل