سوودانی بۆ ماكرۆن: رێگە نادەین هێرشی سەر فڕەنسییەكان دووبارە ببێتەوە

:: PM:09:12:13/03/2026 ‌
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی بەڵێن بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا دەدات كە رووداوی هاوشێوەی هێرشەكەی سەر سەربازە فڕەنسییەكان لە هەوڵێر دووبارە نابێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ماكرۆن ئەنجام دا و تێیدا باس لە رووداوی هێرشكردنە سەر سەربازە فڕەنسییەكان لە هەولێر كرا. 

بەگوێرەی راگەینراوێكی نووسینگەی سوودانی، "سەرۆك وەزیرانی عێراق داخ و هاوخەمی دەربڕیوە بۆ قوربانییە فرەنسییەكان كە لە هەولێر بوون، دووپاتیشی كردووەتەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات و رێكاریی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوە ئەم جۆرە هێرشە دووبارە نەبێتەوە".

دوێنێ‌ لە سنووری مەخموور هێرش كرایە سەر سەربازگەیەك كە سەربازانی فڕەنسی تێدا بوو، یەكێك لە ئەفسەرە فڕەنسییەكان كوژرا،

بەرپرسانی فڕەنسا ئەمڕۆ ئاشكرایان كرد هێرشەكە بە درۆنی شاهیدی ئێرانی ئەنجام دراوە و سەرۆكی فڕەنسایش دووپاتی كردەوە قبووڵی ناكەن هێرش بكرێتە سەر سەربازانی فڕەنسا لە عێراق و ناوچەكە. 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل