بە هەزاران مارێنز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێن

:: PM:11:21:13/03/2026 ‌
میدیای ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، لە چەند سەعاتی داهاتوو دوو هەزار و 200 سەرباز لە هێزی مارینزی ئەمەریكی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێن بۆ پشتیوانی جەنگی دژ بە ئێران.

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار، میدیای ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، لە چەند سەعاتی داهاتوودا بە هەزاران مارێنز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێن، بۆ پشتیوانی جەنگی دژ بە ئێران. هەندێك لە میدیاكان باسی پێنج هەزار مارێنزیان كردووە، بەڵام ئەوەی لە نزیكترین كات دەگات دوو هەزار و 200 مارێنزن.

هێزی مارێنز كە لە جەنگی خستنی رژێمی سەدامیش بەشدار بوو، بە یەكێك لە هێزە كاریگەرەكانی سوپای ئەمەریكا دادەنرێت، سەربە هێزی دەریاوانی ئەمەریكایە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل