میدیای عێراقی بڵاوی كردوەتەوە، لە كەركووك دەست بەسەر سەكۆیەكی مووشەكی داگیراوە، بۆ هێرشكردنە سەر سەربازگەی كەی وەن بەكارهاتووە.
ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار،
سەرچاوە تەناهییەكان ئاشكرایان كردووە لە كەركووك لە ناو خانوویەكی تەواونەكراو دەست بەسەر سەكۆیەكی مووشەكی گیراوە، كە بۆ تەقاندنی پێنج مووشەك دانراوە و چواری بەكارهاتووە، بەڵام یەكیان بە سەكۆیەكەوە گیراوە".
سەرچاوەكان دەڵێن ئەو مووشەكانە ئاراستەی سەربازگەی كەی وەن كراوە لە كەركووك كە هێزەكانی سوپای عێراق و سەربازانی فڕەنسی تێدایە.
پێشتر ماڵپەڕە عێراقییەكان ئاشكرایان كرد بە مووشەك هێرش كراوەتە سەر سەربازگەی كەی وەن بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەڵێنی بە سەرۆكی فڕەنسا دا چیتر هێرش نەكرێتە سەر هێزەكانی فڕەنسا، بەَڵام ئەمڕۆ هاوشێوەی رۆژانی پێشوو میلیشیاكانی عێراق چەندان كردەی تیرۆریستیان كردووە.