ماوەی چەند رۆژێكە لەبارەی جەنگی ئێرانەوە سەرۆكی ئەمەریكا لێدوانی جیاجیا دەدات و ئاماژە بە وەستانی جەنگەكە دەكات، ئەمڕۆ دووپاتی كردوەتەوە كە ئەو جەنگە راناوەستێ تا ئەوكاتەی هەژموونی تەواوی سەربازیمان بەسەر ئێراندا دەسەپێنین و كۆنترۆڵی دەكەین.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 14ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، لە دوا لێدوانیدا دۆناڵد تەرمپ سەریكی ئەمەریكا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، زۆربەی توانا سەربازییەكانی ئێرانمان لەناو بردووە و ون بوون، بۆیە تا ئەو جەنگە راناوەستێ تا ئەوكاتەی هەژموونی تەواوی سەربازیمان بەسەر ئێراندا دەسەپێنین و كۆنترۆڵی دەكەین. واتە جەنگەكە تا پێویست بكات درێژ دەبێتەوە.
ترەمپ زیاتر گوتی، ئێستە تاران و رادار و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە كردەنی نەماوە یان زۆر كەم بووەتەوە، چونكە ئەمەریكا تەواوی هێزە دەریایی چەكی ئاسمانیی ئەو وڵاتەی وێران كردووە.
دواتریش سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە ناتوانێ خەمڵاندن بۆ ئەوە بكات كە ئایا بەهۆی جەنگەكەوە نرخی وزەی جیهانی بۆ كوێ دەچێت و چەند و چۆنە، بەڵام وڵاتەكەی هەموو بژاردنەكان تاوتوێ تا بزانێ چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ دۆخی گەرووی هورمز بكات.
پێشتر بە ناوەندگیریی عومان، سێ گەڕی دانوستان لە نێوان ئەمەریكا و ئێران لە عومان و جنێڤ بەڕێوە چوون، بەڵام وێڕای ئەوەی ئێران دانوستانەكانی بە "باش" ناو برد، بەڵام هیچ ئەنجامێكی بەرچاوی بەخۆوە نەبینی، بۆیە بەیانیی رۆژی شەموو 28ی شوبات، ئیسرائیل بە هاوكاریی ئەمەریكا، هێرشی كردە سەر ئێران و هێرشەكەیش جیا لە تاران، پێنج پارێزگای گرتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە و ژمارەیەكی زۆریش بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە كوژراون، لەناویاندا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران و عەلی شەمخانی و عەبدولڕەحیم مووسەوی و زۆری تر لە بەرپرس و فەرماندەكانی ئەو وڵاتە.