ڕۆژنامه‌ی
ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به هه‌زاران درۆنی به‌رپه‌رچدانه‌وه كه له دژی درۆنی هێرشبه‌ری ئێرانی به‌كارده‌هێنرێت و به سیسته‌می "ئه‌خته‌پووت" ناوده‌برێت، ره‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
ته‌له‌گراف نووسیویه‌تی، به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی له‌نده‌ن ده‌یانه‌وێ ئه‌و درۆنانه كه به‌رپه‌رچی درۆنی هێرشبه‌ری شاهیدی ئێرانی ده‌ده‌نه‌وه و بۆ ئۆكراینا دروستكراون، به هه‌زارانیان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بكرێن.
ئه‌و درۆنانه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه كه به سیسته‌می "ئه‌خته‌پووت" ناونراون، زۆر پێشكه‌وتوو و وردن له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی درۆنی، له به‌ریتانیا دروست ده‌كرێ و ئامانجی دروستكردنیشی یارمه‌تیدانی ئۆكراینایه له دژی ڕووسیا و مانگانه به هه‌زاران دانه‌ی لێ ده‌هێنرێته به‌رهه‌م.
به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ئه‌و سیسته‌مه پێشكه‌وتووه به ته‌نیا له دژی ڕووسیا له ئۆكراینا به‌كارنه‌یه‌ت، به‌ڵكوو له دژی میحوه‌ری ئێرانیش به‌كاربهێنرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆردمانی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كیه‌ر ستارمه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كاتێكدایه پێشتر دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه له‌نده‌ن به‌شداری شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكات، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كانی تره‌مپ و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه كاردانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیان به زۆر لاواز وه‌سف كرد، وایكرد كه هه‌نگاو بنێ و ئه‌و جۆره سیسته‌مه ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، تا له دژی ئێران به‌كاربهێنرێت.