دەنگی تەقینەوە لە بەغدا دەبیسترێت

:: PM:11:19:16/03/2026 ‌

بەهۆی هێرشی میلیشیاكانەوە خەریكە دۆخی عێراق لەدەست دەردەچێت، لە دوای كشانەوەی سەربازانی ئەمەریكا، ئەوان نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەو وڵاتە لە بەغدا و لە هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج، ئەوە وای كردووە سەركردە و بارەگەكانیان بكرێتە ئامانج، ئەمشەو بۆ دووەم جار هێرش كرایە سەر دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، جیا لە كردنەئامانجی هوتێل رەشید.

بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی ئەمشەو دەنگی دووەم تەقینەوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیسترا، كاتێك باڵوێزخانەی ئەمەریكا سیستمی دژەمووشەكی سیرەمی كارا كرد، بەپێی سەرچاوەكان مووشەكێك بەرەو بالچوێزخانەكە هەڵدراوە، بەڵام تێكشكێنراوە.

هەر ئەمشەو چەند هێرشێك لە چەند ناوچەی جیاجیای عێراق كراوە، لەوانە بە درۆن هێرش كراوەتە سەر هوتێل رەشید و زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێك كەوتووە، هەر ئەمشەو ناوەندی پاڵپشتیی دیپلۆماسی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە سێ درۆن كرایە ئامانج، جیا لە كردنەئامانجی كێڵگەی نەوتی مەجنوون لە بەسرە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل