ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له زاری ده‌ریاوان و به‌رپرسانی سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی ی‌و ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆرد بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ژووری شۆردنی جلوبه‌گری سه‌رنیشنانی كه‌شتییه‌كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و ماوه‌ی 30 سه‌ات به‌رده‌وامی هه‌بوو و ده‌یان سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه‌یشی تووشی پشوو ته‌نگی و كێشه‌ی ته‌ندروستی كرده‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی
نیویۆرك تایمز هاتووه، هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه ئاگر له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی كه‌وتووه‌ته‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵه و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یش پێوه‌ندی به هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كه نییه و دوو له ده‌ریاوانان به سووكی له ئه‌نجامی ئاگره‌كه برینداربوون.
له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد زیاتر له 100 هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوونی هه‌یه و ئێسته‌یش له ئاوه‌كانی ده‌ریای سوور بۆ بۆردمانكردنی ئێران و به‌شداربوون له جه‌نگ دژی ئێران جێگیر بووه.
سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه ژماره‌یان چوار هه‌زار و 500 كه‌سه و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 13 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به دواداچوونی بۆ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كردووه و زانیاری وردی له‌وباره‌وه ده‌ست كه‌وتووه و نووسیویه‌تی، ئاگره‌كه له ژووری شۆردنی جلوبه‌رگ بووه و ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و پێخه‌فی 600 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌ی سووتاندووه، ئه‌و سه‌رنشینانه دواتر ناچاربوون له‌سه‌ر مێز دوور له پێخه‌ف بخه‌ون.