دەقی نامەیەكی لاریجانی بڵاو دەبێتەوە

:: PM:01:23:17/03/2026 ‌
هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵی كوشتنی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، میدیاكانی ئەو وڵاتە نامەیەكی لاریجانی بڵاو دەكەنەوە كە پرسەنامەیە بۆ كوژرانی هێزە دەریاییەكانی ئێران.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئادار، میدیای ئێرانی نامەیەكیان بڵاو كردەوە كە بە دەستنووس نووسراوە و گوایە نامەیەكی عەلی لاریجانییە، بۆ پرسەی كوژرانی هێزە دەریاییەكانی ئێران نووسراوە، تێیدا ستایشی هێزی دەریایی ئێران دەكات و یادی كوژراوەكانی دەكاتەوە.

نامەكە هیچ مێژووییەكی لەسەر نییە و هەروەها هیچ لێدوانێكی فەرمیی ئێران لەسەر ئەو بابەتە نییە.

سەعاتێك بەر لە بڵاوبوونەوەی ئەو نامەیە، یسرائیل كاتیس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، شەوی رابردوو لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیلدا لاریجانی كوژراوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل