شارەزایەك: تا ئێستە ئێران كۆنترۆڵی بەرەی ناوخۆی وڵات دەكات

:: PM:09:11:19/03/2026 ‌

تا ئێستە دیار نییە مەبەستی سەرۆكی ئەمەریكا لەو هەڵمەتە سەربازییەی سێ هەفتەیە بەردەوامە چییە، ئاخۆ بۆ رووخاندنی رژێمی ئێستەی وڵاتەكە یان گۆڕینی بڕ دەكات، یان ئەو شەڕەی هەیە بە تەنیا لاوازكردن و واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێ بە مەرجەكانی ئەمەریكا كۆتایی دێت، شارەزایەك دووپاتی دەكاتەوە كە تا ئێستە رژێمی ئێران كۆنترۆڵی ناوخۆی وڵاتەكە دەكات.
نزار حەیدەر توێژەری سیاسی ئاماژە دەكات، ئیسرائیل لە كردنەئامانجی سەركردە باڵاكانی ئێران بەردەوام دەبێت، بەڵام كاریگەریی ئەو كارەی لەسەر جووڵاندنی شەقامی ئێران جێی متمانە نییە، تا ئێستە رژێمی ئێران كۆنترۆڵی بەرەی ناوخۆیی وڵاتەكە لە رێگەی سوپا و هێزەكانی بەسیج و هەواڵگری دەكات، لەوكاتەی سوپای پاسداران خەریكی شەڕە و بەڕٍێوەبردنی دەوڵەتە. 

روونی كردەوە، ئەو یەكگرتووییەی ئێستەی رژێمەكە وا دەكات ئەگەری دروستبوونی راپەڕینی جەماوەری لە ماوەیكی كورت دوور بێت، مەگەر شەڕەكە درێژە بكێشێت و ببێتە هۆی داخوران و رووخانی بەرە بەرەی ژێرخان و بنیاتی رژێمەكە و واڵاكردنی دەرگە لەبەردەم گۆڕانكاریی ناوخۆیی گریمانكراو.

شایەنی باسە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ناڕەزایەتییەكی فرەوانی جەماوەری لە ئێران بەهۆی خراپیی دۆخی دارایی و ئابووری سەری هەڵدا و بەهۆی سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكان هەزاران كەس كوژران و گیران، دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی شوباتی رابردوو هەڵمەتێكی چڕی سەربازی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ كرد و تا ئێستە بەردەوامە كە زۆرینەی سەركردە باڵاكانی ئەو وڵاتە بە رابەری باڵاشەوە كوژران.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل