سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی عەلی محەمەد نائینی، گوتەبێژ و جێگری پێوەندییە گشتییەكانی سوپاكەی راگەیاند.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، عەلی محەمەد نائینی، گوتەبێژی سوپاكە لە بەرەبەیانی دوایین رۆژی مانگی رەمەزاندا، لە ئەنجامی هێرشێكدا گیانی لەدەستداوە.
سوپای پاسداران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، بنەماڵەكەی و هێزە چەكدارەكان كردووە كە نائینی زیاتر لە 40 ساڵ لە گۆڕەپانە جیاوازەكانی سوپای پاسداران خزمەتی كردووە؛ بەتایبەت لە بواری "راگەیاندنی جەنگ" لە كاتی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە نائینی لە دوو ساڵی رابردوودا وەك گوتەبێژی فەرمیی سوپای پاسداران، رۆڵێكی بەرچاوی هەبووەو دووپات دەكەنەوە كە هەرگیز رێگە نادەین دەنگی شكۆداری سوپای پاسداران لە دڵی بڕواداراندا ببرێت و كەلێن بخرێتە نێو هێزی نەرم و مەعنەویی سوپا.