ئێران بۆ راگرتنی شەڕ داوای گرەنتی دەكات

:: PM:12:34:20/03/2026 ‌
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ راگرتنی شەڕ داوای گرەنتی دەكات كە دووبارە نەبێتەوە و دەڵێ‌، ئاگربەست دەبێ گەرەنتی لەگەڵدا بێت بۆ پێشگرتن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەكان.

ناوەڕۆكی پێوەندییە تەلەفونییەكەی عەباس عراقچی لەگەڵ ئیڤێت كوپەر  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بڵاو كردەوە. 

ئەمڕۆ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ئیڤێت كوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەنجامدا، عراقچی وتی، دابینكردنی بنكەی سەربازی بۆ ئەمەریكا بەشداریكردنە لە دەستدرێژی دژی ئێران.

ئاماژەی بەوەكرد، ئێمە بە توندی ڕەخنە لە پێدانی بنكە سەربازییەكانی بەریتانیا بە ئەمەریكا دەگرین، ئەمە بە كردەوەیەكی دەستدرێژیی دەزانین، دەبێت ئاگربەست گەرەنتی لەگەڵدا بێت بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەكان.

لە كۆتاییدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بەنیازی ئەوە نەبووین هێرش بكەینەسەر وڵاتانی دراوسێ، بەڵام بەداخەوە لە بنكەكانی ئەمەریكاوە لەسەر خاكەكەیان هێرش دەكرێتە سەرمان، هەر جۆرە هاوكارییەك بۆ دەستدرێژیكاران لە دەستدرێژییەكانیان بۆ سەر ئێران تەنیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەكان و زیاتر ئاڵۆزتركردنی دۆخەكە.



وشە - وشه‌