ترەمپ: ئێران دەتاوانێت لە 10 ساڵ توانای خۆی بنیات بنێتەوە

:: PM:09:13:20/03/2026 ‌
سەرۆكی ئەمەریكا باسی لەوە كرد ئامانجی ئەوانە لە لێدانی ئێران ئەوەیە ئەو وڵاتە نەبێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، ئێستەیش ئێران ئەگەر بەم شێوەیە جێی بهێڵین ئەتوانێـ لە 10 ساڵ توانی خۆی بنیات بنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئادار، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، رای گەیاند، گۆڕینی ڕژێم لە ئێران "ئامانجی سەرەكی نییە لە هێرشە سەربازییە بەردەوامەكاندا، چونكە كاری لەپێشینە ڕێگریكردنە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی تاران.

زیاتر گوتی، كشانەوەی ئەمەریكا لەمكاتەدا دەتوانێت دەرفەت بە ئێران بدات تا لە ماوەی نزیكەی 10 ساڵدا تواناكانی خۆی بنیات بنێتەوە، ئەم سیناریۆیەش قبوڵ ناكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بوونی زیاتری هێزەكانی ئەمەریكا توانای ئێران بۆ ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی سەربازیی خۆی بە شێوەیەكی بەرچاو سنووردار دەكات و ئەگەر زیاتر بمێنینەوە، ئێرانییەكان هەرگیز ناتوانن وێستگە ئەتۆمییەكان ئاوەدان بكەنەوە.

دەشڵێت، ڕەنگە واشنتن كاریگەری لەسەر شێوازی سەركردایەتیكردن لە ئێراندا هەبێت، بەڵام ئەمە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكان نییە، چونكە ئامانجی سەرەكی دڵنیابوونە لەوەی ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی نەبێت.



وشە - رامیار جەواد