ئێران:
كەنار و بەندەرەكانی ئیمارات لەناو دەبەین
شەڕ بۆ دەریای سووریا و گەرووی بابولمەندەب دەگوازینەوە
بەرهەمی نەوت دەوەستێنین
ئاگر لە تەواوی دامەزراوەكانی ناوچەكە بەردەدەین
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بە ناوی سەرچاوەیەكی سەربازی كۆمەڵێك هەڕەشەی بڵاوكردووەتەوە، لەوانە ئێران هەڕەشەی لەناوبردنی كەنارەكانی ئیمارات دەكات هەروەها لە هەڕەشەی هێرشكردنە سەر گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوور دەكات.
ئەمڕۆ شەموو 21ی ئادار
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بە ناوی سەرچاوەیەكی سەربازی كۆمەڵێك هەڕەشەی بڵاوكردووەتەوە، لەوانە ئەگەر ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر دوورگەی خارك ئەوا وەڵامی ئێران بە لەناوبردنی تەواوی كەنار و بەندەرەكانی ئیمارات دەبێت بە شێوەیەك لێكەوتەی بۆ سەر ئەبوزەبی و دوبەی هەبێت.
ئەگەریش ئەمەریكا هێرشی وشكانی بكات ئەوا ئێران لە رێگەی بەرەی مقاوەمە "مەبەست حووسییەكانە" هێرش دەكاتە سەر گەرووی بابولمەندەب كە بە دەروازەی دەریای سوور دادەنرێت. هەروەها ئاسایشی دەریای سووریا دەخاتە مەترسییەوە.
سەرچاوە سەربازییەكە دواتر هەڕەشەكانی بە خاڵ باس كردووە یەكەم: بە شێوەیەكی كاتی بەرهەم نەوت دەوسەتێت دووەم: ئیچران ئار لە تەواوی دامەزراوەكانی ناوچەكە بەردەدات. سێیەم: وا لە ئەمەریكییەكان دەكەن هێندە زیان بكات لە جەنگی دووەمی جیهانەوە هێندە زیانیان بەرنەكەوت بێت.