كازمی: نابێت عێراق تەنیا بە وشە سەركۆنەی هێرشی میلیشیاكان بكات

:: AM:02:24:22/03/2026 ‌
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆكی پێشتری هەواڵگری عێراق ناڕەزایی لەسەر ئەو هێرشە دەربڕیوە كە ئەمڕۆ كرایە سەر دەزگای هەواڵگری عێراق و پێیوایە ئەمە بۆ ناوبانگی دەوڵەتی عێراق خراپە و دەبێت حكوومەتی هەنگاوی كردەنی بنێت و نەوەك بە تەنیا سەركۆنەی بكات.

مستەفا كازمی لەسەر هێرشەكەی ئەمڕۆ  شەموو 21ی ئادار كە بۆ سەر بارەگای هەواڵگری عێراق ئەنجام درا، پەیامێكی ناڕەزایی دەبڕیوە و دەڵێ‌، " ئەمە تەنیا بە سەركۆنەی وشە و راگەینراو نابێت، بەڵكو پێویستی بەهەنگاوی كردەنی و بڕیاری یەكلاكەرەوە هەیە بۆ ئەوەی دەستبەجێ چارەسەر بكرێت".

 لە بەشێكی تری پەیامەكەی كازمی پێیوایە ئەو هێرشەی ئەمڕۆ كرایە سەر بارەگای هەواڵگری عێراق هەڕەشەیە بۆ ناوبانگی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەكانی.

 بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرش كرایە سەر بارەگای دەزگای هەواڵگری عێراق ئەفسەرێك بە ناوی سەرمەد تەیب نووری لە ئەنجامی هێرشەكە گیانی لەدەست دا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل