ئیال زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل رای گەیاند، ئەو مووشەكەی بۆ هێرشكردنە سەر بنكەی دیگۆ گارسیا لە زەریای هیندی بەكارهێنراوە، ئێران بۆ لێدانی ئیسرائیل دروست نەكراوە بەڵكو بە تەواوی پایتەختە ئەوروپییەكان دەگات.
ئەمڕۆ شەموو 21ی ئادار،
ئیال زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل دووپاتی كردەوە وڵاتەكەی لەشەڕكردن بەردەوام دەبێت تا ئارامی و ئاسایشی بە تەواوی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە و ئاماژەی بەوەیش دا سوپای ئیسرائیل سەركەوتووانە ئامانجەكانی دەپێكێ.
لە بەشێكی قسەكانی باس لەو مووشەكە كرد كە بۆ هێرشكردنە سەر بنكەی سەربازی دیگۆ گارسیا بەكارهاتووە و باسی لەوە كرد ئەم مووشەكەی ئێران بۆ هەموو ئەوروپا مەترسییە، زامیر گوتی، "ئەو مووشەكە بۆ لێدانی ئیسرائیل دروست نەكراوە، چونكە بە هەموو پایتەختەكانی ئەوروپا دەگات".
بەرپرسانی بەریتانیا ئاشكرایان كرد، بە دوو مووشەكی بالیستی دوورمەودای ئێرانی هێرش كراوەتە سەر بنكەی دیگۆ گارسیا لە زەریای هیندی بەڵام مووشەكەكان تێكشكێنراون.
ئەو زانیارییانە جارێكی تر ئێران بە شاردنەوەی راستییەكان تۆمەتبار دەكەن، چونكە تا ئێستە نكۆڵی لەوە كردووە مووشەكی دوورمەودای هەبێت، كەچی ئەو دوورگەیەی بەریتانیا چوار هەزار كیلۆمەتر لە خاكی ئێرانەوە دوورە.