ئەمڕۆ یەکشەم 22ی ئاداری 2026، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی دا لەوەی ئەو قەوارە داراییانەی پارەداریی بودجەی سەربازیی ئەمەریکا دەکەن، وەک ئامانجێکی ڕەوا بۆ ئێران سەیر دەکرێن، و ئەوەی بە "دوایین هۆشداری" بۆ وەبەرهێنەران وەسف کرد.
قالیباف لە لێدوانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆیدا ڕای گەیاند كە ئەو قەوارە داراییانەی پارەداریی بودجەی سوپای ئەمەریکا دەکەن، ئامانجی ڕەوان بۆ ئێمە. ئاماژەی بەوەش دا کە شانبەشانی بنکە سەربازییەکان، ئەو دامەزراوە داراییانەشی بودجە سەربازییەکانی ئەمەریکا دابین دەکەن، بە ئامانجی ڕەوا هەژمار دەکرێن.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا نقوومی خوێنی ئێرانییەکان بوون، و دووپاتی کردەوە کە هەر کەسێک بیانکڕێت، ئەوا گورز بۆ سەر بارەگا و سەرمایەکانی دەکڕێت. زیاتر گوتی، قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا بە خوێنی ئێران پیس بوون، ئەگەر بیانکڕن ئەوا گورزێکی قورستان لە سەرمایە و بارەگاکانتان داوە.
قالیباف لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە، ئێمە چاودێریی پۆرتفۆلیۆکانی وەبەرهێنانتان دەکەین، ئەمەش دوایین هۆشدارییە بۆتان. هاوکات هۆشداریی دا کە پاڵپشتیکارە داراییەکانی ئەمەریکا دەبنە ئامانجی داهاتووی ئێران.