وەزیری وزەی ئێران: کارمەندان و شارەزایانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان

:: AM:05:13:23/03/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم 22ی ئاداری 2026، عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران، ڕای گەیاند کە کارمەندان و شارەزایانیان چوونەتە حاڵەتی "ئامادەباشی"یەوە، ئەوەش دوای هەڕەشەکانی واشنتن بۆ بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا لە ئێران.

عەلی ئابادی لە لێدوانێکدا گوتی، شارەزایانی وەزارەتی وزە لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان، ئێمە زیادەمان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا هەیە و پێویست ناکات خەڵک نیگەران بن.

هەروەها ناوبراو دووپاتی کردەوە کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وڵات، هێرشە بۆ سەر گەل.

جێگەی باسە، شەوی ڕابردوو شەموو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر لە ماوەی 48 سەعاتدا گەرووی هورمز نەکرێتەوە، ئەوا وێستگەکانی کارەبا لە ناو ئێران دەکەنە ئامانج.


وشە - پۆڵا مەحموود