پنتاگۆن تاوتوێی ناردنی هێزێکی تایبەت بۆ ئێران دەکات

:: PM:10:52:23/03/2026 ‌

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا تاوتوێی بڵاوکردنەوەی لیوایەکی جەنگی لە یەکەى 82ی ئاسمانی دەکات، بە مەبەستی پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئێراندا.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) دووپاتى کردووەتەوە لەسەر بەردەوامیی هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران بە چەکی زیرەک و پێشکەوتوو.

لە بەرانبەردا، بارەگای "خاتەم ئەنبیا"ی ئێرانی ڕای گەیاند، "لە کاتی پێویستدا هەموو ئامرازێک بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش لە ئاوەکانی کەنداودا بەکاردەهێنین". هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە چەکدارەکانیان بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە توانای پاراستنی ئاسایشی کەنداویان هەیە.

بارەگاکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەهۆی باڵادەستی و هێزی تەواوی ئێران لە ناوچەکەدا، هیچ پێویستییەکیان بە چاندنی مین لە کەنداودا نییە، چونکە تاران دەسپێشخەریی لە ئاوەکانی کەنداو و دەریای عوماندا لە دەستە و کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکات.


وشە - رزگار خدر