ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌ریه‌ك له شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه و شانشینی یه‌كگرتووی ئیماڕات نزیكن له چوونه نێو جه‌نگ دژی ئێرانه‌وه و ڕاگه‌یاندنی چوونیان بۆ پاڵ ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت، كه وڵاتانی كه‌نداو له سه‌ره‌تاوه بێلایه‌نی خۆیان پاراستووه، به‌ڵام ئێران بێباكانه به‌رده‌وام هێرشیان ده‌كاته سه‌ر.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌مدواییه سعوودیه ڕه‌زامه‌ندی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه كه بنكه‌ی سه‌ربازی مه‌لیك فه‌هدی ئاسمانی له ڕۆژئاوای نیوچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر وڵاتانی كه‌نداو دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ڕێ ناده‌ن خاكیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئێران بداته‌وه و له سه‌روبه‌ندی ده‌ركردنی بڕیاری وه‌شاندنی گورزه له ئێران، بۆیه چوونی سعوودیه بۆ نێو جه‌نگ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و ته‌نیا له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیماڕات ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی بلۆككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خاوه‌ندارییان ده‌كرێ له وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی سه‌ركرده‌كانی ئێران، هاوكات ئیماڕات تاوتوێی ڕه‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ جه‌نگ و په‌ستان دروستكردن دژی وه‌ستاندنی جه‌نگ و ئاگربه‌ست هه‌نگاو ده‌نێت.