پێگه‌ی
ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه نێرده‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی ستیف ویتكۆف و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌باس عێراقچی به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و به نێوه‌ندگیری سێ ولاتی ئیسلامی گفتوگۆیان كردووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌داره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له توركیا و میسڕ و پاكستان له ڕۆژانی ڕابردوو په‌یام و بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیان بۆ یه‌كتر گواستووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی باڵای هه‌رسێ وڵات له‌گه‌ڵ ویتكۆف و عێراقچی له‌سه‌ر هێلن.
ئاماژه‌ی داوه، كه نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و سێ وڵاته‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و تا ئێسته پێشڤه‌چوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیووه و كۆتایی جه‌نگ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسه جێناكۆكه‌كانی واشنتن و تاران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆ ناڕاستهوخۆكانه و هه‌ر سی وڵات هیوا ده‌خوازن كه هه‌ردوولا وه‌ڵامی یه‌كتر بده‌نه‌وه و دانوستاندنه‌كان بكه‌ونه سه‌ر ڕێی خۆیان.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی به وه‌ستاندنی پێنج ڕۆژی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه و وێستگه‌كانی وزه‌ی له ئێران كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ده‌ستكردن به گفتوگۆ و ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ دانوستاندنێك له نێوان تاران و واشنتن هه‌بێ و قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی گفتوگۆوه به هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و به‌ده‌ستهێنانی كات بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار كرد.