فەرماندەی گشتیی هەسەدە: هاوبەشی خەمی گەلی کورد و هێزی پێشمەرگەین

:: PM:04:51:24/03/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 24ی ئاداری 2026، مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، خەم و پەژارەی خۆی بۆ قوربانییانی هێزی پێشمەرگە لەو هێرشە مووشەکییەی ئێران کە بارەگاکانیانی لە سنووری سۆران کردە ئامانج، دەربڕی.

مەزلووم عەبدی لە پۆستێکدا لە سەکۆی "ئێکس" نووسیویەتی "هاوبەشی خەمی گەلەکەمانین لە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەین بۆ شەهیدبوونی پاڵەوانەکانیان."

فەرماندەی هەسەدە لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەرکردەکانی هەرێم و خانەوادەی شەهیدان دەکەین بۆ ئەم کۆستەیان، و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

پێشتر و هەر ئەمڕۆ سێشەم، وەزارەتی پێشمەرگە لە حكوومەتی هەرێمی کوردستان، شەهیدبوونی 36 لە ئەندامەکانی ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی بۆردومانێکی مووشەکیی بالیستیی ئێرانەوە کە بارەگا سەربازییەکانی لە باکووری پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.


وشە - پۆڵا مەحموود