ئەکسیۆس: ئەمەریکا هێزی زەمینیی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

:: PM:08:58:24/03/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 24ی ئاداری 2026، باراک ڕاڤید پەیامنێری ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمەریکایی و شرۆڤەکاری سی ئێن ئێن، ئاشکرای کرد کە پێنتاگۆن فەرمانی بە فەرماندەییی فیرقەی 82ی ئاسمانیی سوپای وڵاتەکەی کردووە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بجووڵێن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو پەیامنێرە کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکاییەوە گواستوویەتیەوە، بڕیارە لەگەڵ فەرماندەییی فیرقەی 82ی ئاسمانی، لیوایەکی پیادەش کە لە چەندان هەزار سەرباز پێک دێت، ڕەوانەی ناوچەکە بکرێن.

ڕاڤید ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم هەنگاوەی پێنتاگۆن، ناردن و کۆکردنەوەیەکی تری بەرچاوی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک لە پێش ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی پێشبینیکراو بۆ ناو ئێران.


وشە - پۆڵا مەحموود