ئەمڕۆ سێشەم 24ی ئاداری 2026، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمەریکایی لە هەواڵێکی بەپەلەدا ئاشکرای کرد کە شازادەی جێنشینی سعوودیە هانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکای داوە بۆ ئەوەی جەنگ دژی ئێران بەردەوام بێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، داوای لە ترەمپ کردووە کە هێرش و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان نەپچڕێنێت تا ئەو کاتەی بە تەواوی ڕژێمی ئێران لەناو دەبات و دەسەڵاتەکەی دەڕووخێنێت.
ئەم زانیارییانە لە کاتێکدان کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە ئارادان، بەڵام پێ دەچێت سعوودیە بیەوێت ئەمەریکا ئەو دەرفەتە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕژێمی ئێران و هەڕەشەکانی لە ناوچەکەدا بقۆزێتەوە.