ئێران هەزار و 463 خاڵی پشكنینی لەناو شارەكان داناوە كەشێكی و ترسێنەری دروست كردووە

:: PM:01:39:25/03/2026 ‌
ڕژێمی ئێران بۆ پاراستنی خۆی، زیاتر لە هەزار خاڵی پشكنینی لە شارەكان داناوە و كەشێكی ترسێنەر بە سیمای شارەكانەوە دیارە.

سەعید مونتەزەر مەهدی گوتەبێژی پۆلیسی ئێران لەبارەی بڵاوەپێكردنی هێزەكانیان لە سەرانسەری ئێران، بۆ میدیا فەرمییەكانی وڵاتەكەی ددانی بە ڕاستییەكاندا نا.

سەعید مونتەزەر مەهدی ڕای گەیاند، لە سەرانسەری شار و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، هەزار و 463 خاڵی پشكنینی تایبەت جێگیر كراون، نزیكەی 15 هەزار یەكەی تایبەت بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل بەبەردەوامی لە سەرانسەری وڵاتەكەدا دەسووڕێنەوە، بەگشتیش زیاتر لە 129 هەزار كارمەند بۆ ئەو ئەركە دانراون.

ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ دامەزراندنی بازگەكان لە ناوچەكان گرنگی هەڵكەوتەی جیۆگرافی، ڕێكخستنی ئیداری و جێبەجێكردنی یاسا لەبەرچاو گیراوە.

هاوكات بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویان كردووەتەوە، كەشێكی ترسێنەر بە سیمای شارەكانەوە دیارە، لەسەر گۆڕەپانە سەرەكییەكان ئۆتۆمبێلی سەركوتكردن و چەكە قورسەكان دەردەكەون.




وشە - سۆران عەزیز