ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئاداری 2026، مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا كە بەشێكە لە كۆنگرێس دووپاتی کردەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دژی ئێران خەریکە کۆتایی دێت.
جۆنسن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانی" هاتوونەتە دی، بەڵام پرسی گەیشتن بە گەرووی هورمز هێشتا پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەیش دا، ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانی" خەریکە کۆتایی دێت و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
هەر ئەمڕۆ، کۆشکی سپی هەڕەشەی وەشاندنی "گورزێکی گەورەتر"ی لە ئێران کردبوو، ئەگەر ددان بە شکستەکەیدا نەنێت لەو جەنگەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل دژی بەرپای کردووە.