ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا "سێنتکۆم"، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمەریکایی لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە پێکراوە.
سێنتکۆم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەو بانگەشەیەی سوپای پاسدارانی ئێران کە گوایە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمەریکایی لە جۆری (F/A-18) لە ئاسمانی شاری چابەهار بە بەکارهێنانی سیستمی نوێی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی پێکراوە، بەتەواوی هەڵەیە و هیچ بنەمایەکی نییە.
لە بەرانبەردا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕاستییەکانی خستە ڕوو و دووپاتی کردەوە، کە تا ئێستە هیچ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمەریکا لەلایەن ئێرانەوە نەخراوەتە خوارەوە.