لە دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، میلیشیا شیعەكان لە عێراق دەستیان كرد بە كردنەئامانجی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا، ئەوەش وای كرد سوپای ئەمەریكا هەڵمەتێكی ئاسمانی بۆ سەر میلیشیاكان و حەشدی شەعبی دەست پێ بكات و فەرماندەیەكی سەربازیی ئەمەریكا ئاماژە دەكات كە لەو كارە بەردەوام دەبن.
لەوكاتەی
شارەزایان ئاماژە دەكەن كە ئەگەری هەیە شێوازی هێرشەكانی ئەمەریكا لە عێراق بگۆڕێت و بۆ لەمەودوا فەرماندەی میلیشیاكان دەكرێنە ئامانج، تۆڕی "فۆكس نیوز"، لە جەنەراڵ دان كاین سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكای گواستەوە كە هێزەكانی ئەمەریكا بە هەلیكۆپتەری ئەپاچی و فڕۆكەی جەنگی هێرش دەكەنە سەر هەر لایەنێك هەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی بكات، دووپاتی كردەوە كە هێرشەكانیان بۆ نەهێشتنی ئەو هەڕەشانە بەردەوام دەبن.
ئەو لێدوانانە لە دوای هەڕەشەكانی دوێنێی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دێت، تۆڕەكە دووپاتی كردەوە كە دوور لە هەڵوێستەكانی دوایی عێراق، واشنتن هێرشەكانی بۆ سەر میلیشیاكان ناوەستێنێت، هاوكات باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمەریكا رەتی كردەوە كە عێراق نیازی چوونە ناو شەڕی هەبێت و لێدوانەكانی حكوومەتی عێراقیشی بە تەنیا لەگەڵ ئەو لایەنانە وەسف كرد كە هێزەكانی عێراق دەكەنە ئامانج.