عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، كه تاران تاوتوێی پێشنیازی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ ده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێ گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆتایی ململانێ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران ئاشكرای كرد، كه تاران تا ئاستێك ئاماده‌یه گفتوگۆ بكات بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه سه‌ره‌تا ئێران به نه‌رێنی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و به‌رپرسانی ئێران به گاڵته‌وه باسی دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد.
عێراقچی له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران گوتی، گواستنه‌وه‌ی په‌یام له ڕێی وڵاتانی نێوه‌ندگیره‌وه مانای ده‌ستكردن به دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نییه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یشكرد، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بیرۆكه‌ی خۆیان له په‌یامێكدا به ئێمه گه‌یاندووه و بیرۆكه‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئێران، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌وا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
دوێنێ ئه‌مه‌ریكا یاداشتێكی 15 خاڵی له ڕێی پاكستانه‌وه به سه‌رانی ئێران گه‌یاندووه و تارانیش مه‌رجی خۆی هه‌یه بۆ دانوستاندن، هاوكات سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه سێ وڵاته نێوه‌ندگیره‌كه پاكستان و میسڕ و توركیا ده‌یانه‌وێ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆ بكه‌نه‌وه.