هێرش كرایە سەر توركیا

:: AM:09:35:26/03/2026 ‌
بەگوێرەی هەواڵێكی میدیای توركیا، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەم 26 ـی ئادار، درۆنێك بەر بارهەڵگرێكی  نەوت بە ناوی ئاڵتورا كەوتووە.

لە دەریای رەشدا بە درۆن هێرش كراوەتە سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری توركیا و زیانی بەركەوتووە، كەشتییەكە لە ڕووسیاوە بەڕێ كەوتووە و 140 هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو.

ڕوونیشی كردەوە كە هێرشەكە لە دەریای ڕەش و لە دووری 15 میل لە گەرووی ئیستانبوڵ ئەنجام دراوە.

میدیای توركیا ئەوەشی بڵاو كردەوە كە دوای ئەوەی كەشتییەكە داوای یارمەتیی بەپەلەی كرد، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان و پاسەوانی كەناراوەكان و كەشتیی فریاكەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون.

پێشتریش چەندجارێك هێرش كراوەتە سەر توركیا بەڵام ئێران رەتی كردەوە ئەو هێرشانە ئەوان ئەنجامیان دابێت.

گەرووی بۆسفۆر رێڕەوێکی ستراتیژییە و دەریای رەش بە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ناوەڕاست دەبەستێتەوە، پاراستنی ئاسایشی ئەم رێڕەوە بۆ بازرگانیی جیهانی و بازاڕی وزە زۆر گرنگە. هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەو ناوچەیەدا مەترسیی گەورەی بۆ سەر هەناردەکردنی نەوت و سەقامگیریی ناوچەکە دروست کردووە.




وشە - سۆران عەزیز