وەزیری بەرگریی بەریتانیا: لەم شەڕەی ئێراندا دەستی شاراوەی پوتین دەبینرێت

:: PM:12:17:26/03/2026 ‌
وەزیری بەرگریی بەریتانیا رای دەگەیەنێت، ئێران و رووسیا جەمسەری توندوتیژین. دەشڵێت: لەم شەڕەدا دەستی شاراوەی پوتین دەبینرێت.

جۆن هەیڵی وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی بی بی سی رای گەیاند، "بەپێی زانیارییەكانی بەریتانیا، پێش دەستپێكی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، رووسیا لە رێگەی پێدانی زانیاریی سەربازیی یارمەتی ئێرانی داوە، لە بواری درۆن و شەڕی ئەلیكترۆنی راهێنانی بە ئێرانییەكان كردووە.

هەروەها دەڵێت، "پوتین دەیەوێ سەرنجی ئێمەی وڵاتانی رۆژئاوای لەسەر ئۆكرانیا بگۆڕێت، بەڵام ئێمە رێگەی پێ نادەین".

هەیڵی بە ئاماژە بەوەی كە بەریتانیا سەرقاڵی بەرگری لە بەرژەوەندیی بەریتانییەكان، بنكە سەربازییەكان و هاوپەیمانان لە ناوچەكەیە.

 گوتی كە فڕۆكەكانی بەریتانیا زیاتر لە هەزار سەعات بەسەر ئاسمانی ناوچەكە فڕیون، دۆخی ئێران سەرنجمان لەسەر هەڕەشەكانی پۆتین لا نابات.



وشە - سۆران عەزیز