ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە باس لە دەركردنی بڕیارێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان یان ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ پێنجشەم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراونەتەوە لەبارەی دەركردنی بڕیاری دادوەری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، یان دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن، یان دەستكردن بە كۆكردنەوەی یەك ملیۆن واژوو، راست نین.
دادوەری دووپاتی كردەوە كە ئەو سایت و لاپەڕانەی ئەم هەواڵانەیان بڵاو كردووەتەوە، "وەهمین" و خەیكی درۆ و دەلەسەن و هیچ پێوەندییەكیان بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد، ورد بن لە گواستنەوەی هەواڵەكان و نەكەونە داوی زانیاری چەواشەكارانە. هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەسترێت.