كارمەندە بیانییەكانی گەورەترین پاڵاوگەی نەوت عێراقییان جێهێشت

:: PM:05:18:27/03/2026 ‌
تەواوی كارمەندە بیانییەكانی  پرۆژەی پاڵاوگەی بەسرە كە بە FCC دەناسرێت، عێراقیان جێهێشت و بەرەو ئوردن رۆیشتن.

ئەمڕۆ هەینی 27ی ئادار سەرجەم كارمەندانی پرۆژەی ئێف سی سی لە پاڵاوگەی بەسرە عێراقیان جێهێشت و بەرەو ئوردن رۆیشتن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، بڕیاری جێهێشتنی پرۆژەكە بەهۆی خراپی بارودۆخی تەناهی عێراقە و پرۆسەی رۆیشتنەكەیش لە رێگەی وشكانی بەرەو ئوردن بووە.

پرۆژەی ئێف سی سی بە گەورەترین پرۆژەی پاڵاوتن دادەنرێت لە عێراق كە ماوەیەكە دەستی پێ كردووە و كۆمپانیایەكی ژاپۆنی سەرپەرشتی پرۆژەكە دەكات و تێچووی پرۆژەكە چوار ملیار دۆلارە و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی وەك نەوتی سپی و بەنزین.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل