باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە راگەینراوێكدا ئاشكرای دەكات لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ستراتیجی بەرپرسانی ئەمەریكا و عێراق كۆبوونەتەوە و بڕیاریان داوە عێراق لە دەرەوەی بازنەی ململانێی سەربازی ناوچەكە بێت.
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئادار باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە راگەینراوێكدا ئاشكرای دەكات بەرپرسانی ئەمەریكا و عێراق كۆبوونەتەوە و بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوئاهەنگی باڵایان داوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە تیرۆر و رێگرتن لەو هێرشانەی دەكرێنە سەر ژێرخانی ستراتیجی ێراق و فەرمانبەرانی ئەمەریكی و شاندە دیپلۆماسییەكان و هاوپەیمانی جیهانی.
لە بەشێكی تری راگەینراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە هەردوو لا دووپاتیان كردووەتەوە، دەبێت عێراق لە دەرەوەی ئەو شەڕە سەربازییە بێت كە لە ناوچەكە هەیە.
ناوەڕۆكی ئەو راگەینراوە پێچەوانەی ئەو هەڵوێستەیە كە دوێنێ عێراق رای گەیاندبوو، گوایە لە بارەی هێرشەكان پەیامی ناڕەزایی بە بەرپرسانی ئەمەریكا داوە.