دوای محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عەزم سەركۆنەی هێرشەكەی دهۆك دەكەن و بە پێشێلكاری و پەرەسەندنێكی مەترسیداری دەزانن كە پێویست بە لێپرسینەوە دەكات.
ئەمڕۆ شەموو
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا كردنەئامانجی ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆك سەركۆنە كرد و داوای ئاشكراكردنی وردەكاریی رووداوەكە و لێپرسینەوەی لەگەڵ بەرپرسیاران كرد، بە كارێكی مەترسیداری لەقەڵەم دا كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەكات و پێشێلی سەروەرییە نیشتمانییەكەی دەكات.
لای خۆیەوە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆكایەتیی موسەنا سامەرایی سەركۆنەی هێرشەكەی كرد و ناڕەزایەتی دەربڕی، بە پێشێلكردنێكی مەترسیداری لەقەڵەم كا كە هەڕەشە لە ئاسایشی و سەقامگیریی وڵات دەكات و هەوڵەكانی هێوركردنەوە و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی لاواز دەكات، بە پێویستی زانی وردەكارییەكان ئاشكرا بكرێن و لێپرسینەوە لەگەڵ لایەنە بەرپرسیارەكان بكرێت، لەگەڵ بەهێزكردنی هاوئاهەنگی و هاریكاری لە نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارانە و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و دامەزراوەكان.