لەیلا زانا: لە خوای گەورە داواکارم گەل و وڵاتەکەمان بپارێزێت

:: PM:10:01:28/03/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 28ی ئاداری 2026، لەیلا زانا سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناسراوی باکووری کوردستان، لە پەیامێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک.

لەیلا زانا لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، ڕای گەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکەم.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، ئەو سیاسەتمەدارە کوردە هاوسۆزیی خۆی دووپات کردەوە و نووسیویەتی، هەموو هاوسۆزی و پشتگیریی خۆم بۆ جەنابیان و گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان نیشان دەدەم.

لە کۆتاییدا لەیلا زانا ڕای گەیاند، لەم دۆخەدا، دڵمان لەگەڵیانە و لە خوا هیوادارین گەل و وڵاتەکەمان بپارێزێت.


وشە - پۆڵا مەحموود