هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بەردەوامە، ئەمشەو باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوز و ناوەندی پاڵپشتیی لۆجیستیی دیپلۆماسی لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج.
دوای ئەوەی هاتە راگەیاندن كە
سیستمی بەرگریی ئاسمانی سیرەم لە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بەگەڕ خراوە و رێوشوێنی تەناهی لە ناوەچەی سەوز وەرگیراوە، دووات كرایەوە كە پاشماوەی تێكشكاوی هەڵدراوێكی سەربازی لە نزیك نەخۆشخانەی منداڵ لە ناوچەی مەنسوور لە رۆژئاوای بەغدا كەوتووەتە خوارەوە، بەتەواوی نازانرێت ئاخۆ هێرش بووە یان نا، بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهیش ئەمشەو بە دوو درۆن هێرش كراوەتە سەر ناوەندی پاڵپشتیی دیپلۆماسی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دەوروبەری ناوەندەكە تێكشكێنراون.
لە دوای هێرشەكان تیمە تەناهی و تەكنیكییەكان خەریكی گەڕانن لە ناوچەكە بە دوای زیانەكان، تا ئێستە زیانی گیانییان نەبووە، هەروەها بۆ زانینی لایەنی هێرشبەر.