هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران بەردەوامە، هاوكات كردنەئامانجی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە لایەن میلیشیا شیعەكانەوە ئەویش بەردەوامە و ئەوان بوونەتە ئامرازێكی گوشاری ئێران لە ناوچەكە، سەرچاوەیەكی تەناهی رای گەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێك لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیك بووەتەوە تێكشكێنراوە.
ناوەندی پاڵپشتیی لۆجیستیی دیپلۆماسی سەر بە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە بەردەوام ئامانجێكی مووشەك و درۆنی میلیشیاكان بووە، دوێنێ هێرشی كرایە سەر و ئەمڕۆ ئێوارەش درۆنێك بە ئاراستەی ناوەندەكە هەڵدرا، بەڵام لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی تێكشكێنرا.
شەوی رابردوو جیا لە ناوەندی پاڵپشتیی لۆجیستی، بە درۆن هێرش كرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا و بنكەی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین، لە بەرانبەردا فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل چەند بارەگەیەكی حەشدی شەعبیان لە كەركووك و نەینەوا كردە ئامانج.