باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق وریایی دەدات

:: PM:09:20:29/03/2026 ‌

لە دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لە عێراقەوە هێرش دەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا، لەوانە چەند جارێكە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا دەكەنە ئامانج، ئەمڕۆ یەكشەم جارێكی تر باڵوێزخانەكە وریایی بڵاو كردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، نیازێك هەیە بۆ كردنەئامانجی زانكۆ ئەمەریكییەكان لە بەغدا و سلێمانی و دهۆك، لەپاڵ زانكۆی تر كە وا سەیر دەكرێن پێوەندییان بە ئەمەریكاوە هەبێت، دووپاتی كردەوە كە چەند گرووپێكی چەكدار هێرشی فرەوانیان كردووەتە سەر هاووڵاتییانی ئەمەریكی و ئامانجی پێوەندیدار بە ئەمەریكا لە تەواوی عێراق لەوانە هەرێمی كوردستان.

بەپێی بەیاننامەكە، تا ئێستەش نێردەی ئەمەریكا لە عێراق بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییانی ئەمەریكی كراوەیە سەرەڕای دەرچوونی فەرمانی رۆیشتن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریكی دەكەین روو لە باڵوێزخانەی بەغدا و كونسوڵگەی هەولێر نەكەن بەهۆی بەردەوامیی مەترسیی مووشەك و درۆن لە ئاسمانی عێراق.

زیاتر دەڵێت، ئێستە میلیشیاكان بوونەتە هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی گشتی، و رەنگە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی زیاتر بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەكان و كۆمپانیاكان و ژێرخانی وزە و فڕۆكەخانە بازرگانییەكان و هوتێلەكانی بیانییەكانی تیادایە بدەن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل