ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار، كچە رۆژنامەنووسێكی ئەمەریكی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق رفێنرا.
رۆژنامەنووسەكە ناوی "شێڵی كێتلسۆن"ە، كچە رۆژنامەنووسی ئەمەریكییە و بەگوێرەی زانیاری و سەرچاوەكان، لە نزیك هۆتێل فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغدا لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە رفێنراوە.
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ سەرەداوێك لەبارەی ئەو رۆژنامەنووسە ئەمەریكییەوە دەرنەكەوتووە، بەڵام ئەوەی جێی ئاماژەیە كە ئەوە یەكەمجار نییە لە ناوەڕاستی بەغدا رۆژنامەنووسی بیانی دەڕفێنرێ.