سوپای
ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بۆردمانێكدا، ئەفسەرێكی باڵای ئەندازیاری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لە ئەنجامی بۆردمانێكی فڕۆكە جەنگییەكان بۆ سەر ئێران كوشت.
لە ڕاگەیەنراوێكی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، بۆردمانێك لە ناوەڕاستی ئێران و لە ناوچەی مەحەلات كە مەهدی وەفایی سەرۆكی بەشی ئەندازەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی بە ئامانج گرتبوو، بە وردی ئامانجەكەی پێكا و كۆتایی بە ژیانی وەفائی هێنا.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەی سوپادا هاتووە، مەهدی وەفایی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا سەرۆكی بەشی ئەندازە لە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووە، ڕۆڵێكی باڵای لە پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ژێر زەویی تونێلەكان لە لبنان و سووریا هەبووە.
وەفایی بەرپرسی پڕۆژەی دروستكردنی تونێلی ژێر زەوی بۆ حزبوڵای لبنانی و ڕژێمی ئەسەد لە سووریا بووە، دەیان پڕۆژەی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنیی پێشكەوتووی لە ژێر زەوی لە لبنان بەڕێوە بردووە.